ئەردەلان بەکر؛ لە ساڵی 1967 لەگەرەکی خانەقای شاری هەولێر لەدایک بووە. ئهردهڵان خاوەنی چەندیین بەرهەمی گۆرانی ناوازوە و جوانە، لە سەرەتایی ساڵانی (1991) لە دوایی راپەرینە مەزنەکەی کوردستان، لەگەڵ کۆڕەوە جەماوەریەکی 31 ئاداری ئەو ساڵە کوردستانی بەجێهێشت و رووی کردە دەرەوەی وڵات، پاش ماوەیەک لە وڵاتی سوید گیرسایەوە، ئەردەلان شان بەشانی دەستەیەکی دیار و بەرچاو لە هونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد لە وڵاتی سوید درێژەی بە کارە هونەرییەکانی دا و توانی 5 ئەلبومی گۆرانی بەرهەم بهێنێت، کە پێکهاتبوون لە (کچیی گاور 1997، بەینۆ 1998، هەورامان 2000، زۆر دەترسم 2003، خەونێک بوو 2007) کە دوایین ئەلبومی بوو، جگە لەوانەش بەشداری چەندیین ئاهەنگ و بۆنەی جیا جیا کردووە لە وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە جەژنی نەورۆز و بۆنە تایبەتیەکان بۆ رەوەندی کورد لەتاراوگە. هونەرمەند رۆژی 2009-10-10 بههۆی نهخۆشی شێرپهنجه له نهخۆشخانهی کارۆلینسکای ستۆکهۆڵم دڵی لهلێدان کهوت و بۆ ههمیشه ماڵئاوایی له ژیان کرد.