Sunday, 27 November. 2 PM. Live street performance (music and theatre) to benefit the Sulaymaniyah Green Art Festival. Opposite Sulaimani Palace Hotel on Salim Street at the Bakhi Gishti (Public Park) - Organized by Nature Iraq, Development Now & SulyOn Camera : Hunar Fariq بۆ پاراستنی ژینگه، چالاكیه‌ك به‌ڕێوه‌چو گروپه‌كانی پاراستنی ژینگه له سلێمانی، به مه‌به‌ستی پاكراگرتنی ژینگه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان، چه‌ند چالاكیه‌كیان ئه‌نجامدا. سه‌ره‌تای چالاكیهكان به كاری هونه‌ری دو رێكخراو له سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان، به پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه میوزیكێك له به‌رده‌م باخی گشتی ده‌ستیپێكرد. نه‌بیل ئیبراهیم، كارمه‌ندی رێكخراوی (سروشتی عێراق)، كه یه‌كێكه له رێكخه‌رانی چالاكیهكان، له‌باره‌ی كاره‌كانیانه‌وه بۆ (سبه‌ی) وتی: "یه‌كێك له پرۆژه‌كانی رێكخراوی سروشتی عێراق پارێزگاریكردنه له پیسبونی ئاو و ژینگه‌ی ناوچه‌كه". رێكخه‌رانی چالاكیه‌كه ئهوهدهخهنهڕو، كه ئامانجی ئه‌م كاره‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری هاوڵاتیانه له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌و ده‌یانه‌وێت تێڕاوانینی خه‌ڵك بهێننه ناو كاره‌كه‌یانه‌وه. نه‌بیل، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه به‌م چالاكیه‌یان ده‌یانه‌وێت ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ رۆژی جیهانی ژینگه‌و بڕیاریانداوه له‌و رۆژه‌دا ڤیستیڤاڵێك بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی پاك له هه‌رێم ساز بكه‌ن، وتیشی "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كردمان یه‌كه‌م رۆژی چالاكی سه‌ر شه‌قامه، ئه‌مه كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و چالاكییه‌ی كه ڤیستیڤاڵێكی گه‌وره‌یه‌و ناومان ناوه ڤیستیڤاڵی هونه‌ریی سه‌وز". به بۆچونی كارمه‌نده‌كه‌ی رێكخراوی (سروشتی عێراق)، ئه‌و جۆره چالاكیانه ده‌توانێت كارلێك و هه‌مانگی له‌گه‌ڵ لاوه‌كان و مێرد منداڵه‌كاندا بكات بۆئه‌وه‌ی له ئێستاوه رێگه له پیسبونی ژینگه بگرن .نوسینی زمناكۆ
...